languageIcon
بحث
بحث

زیكرەكانى شەو و ڕۆژ

SleepAdhkar
زیكرەكانى خەوتن

لە فەزڵ و چاكەكانى خوا بەسەر بەندەكەیەوە ئەوەیە زیكر كردنى پەیوەست كردوە پێیەوە بە درێژایی ڕۆژەكەى تا دەچێتە سەر جێگاى خەوەكەى بۆ ئەوەى پاداشتى زۆر و پاراستن و پارێزگاری بەدەست بهێنێت و پەیڕەوى پێغەمبەری خوا بكات.

پیشاندان
AfteroonAdhkar
زیكرەكانى ئێواران

خوای گه‌وره‌ هانى بەندەكانى داوە لەسەر زیكركردن لە بەیانیان و ئێواراندا، بۆ ئەوەى بەندە ڕۆژەكه‌ی به‌ زیكری خوا ده‌وره‌ بدات و دڵی بەوه‌ زیندوو بكاته‌وه‌ ، وه‌ خۆی به‌ زیكر بپارێزێ لەبەرانبەر وه‌سوه‌سه‌ی شەیتانەكان، هەروەها پەیڕەوى پێغەمبەری خوای پێ بكات و وه‌ڵامی فەرمایشتى خوای گه‌وره‌ بداته‌وه‌ كە دەفەرموێ: (وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ) واتە: (حه‌مد و سه‌نا و ستایشی خوای گه‌وره‌ بكه‌ پێش خۆر كه‌وتن و پاش خۆر ئاوابوون).

پیشاندان
morningAthkar
زیكرەكانى بەیانیان

لەگەڵ دەركەوتنى شەبەقدا موسڵمان پۆشاكى زیكر و خۆپارێزی لەبەر دەكات، وەكو پەیڕه‌وكردنى فەرمایشتى خوا: (وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ) واتە: (حه‌مد و سه‌نا و ستایشی خوای گه‌وره‌ بكه‌ پێش خۆر كه‌وتن و پاش خۆر ئاوابوون) با یادى خوا خاڵى ده‌ستپێكردنی كردەوەكانى ئەو ڕۆژەی بێت و ئاوەدانكردنەوەى بێت بە گوێڕایه‌ڵی.

پیشاندان
talqeenRight
التلقين

ته‌ڵقین (گوێگرتن)


خزمەت گوزارییه‌كه‌ پێشكەشی تۆی دەكەین بۆ یارمەتی دانت لە دەربڕینى سورەتە كورته‌كان و زیكرە ڕاست و دروستەكان بە شێوازێكی دروست .

. توانستى چەند بارە كردنەوەى بەردەوام بۆ دڵنیابوون لەسەر لەبەر كردن و دەربڕینى تەواو.

. فایلی دەنگیت بۆ فه‌راهه‌م دەكەین بە جوانترین و ڕونترین دەنگى قورئان خوێنان

دەست بە فێربوون بكه‌