languageIcon
بحث
بحث
brightness_1 سوننەتە بە لای راست دەست پێ بكات لە لەبەركردنی پێڵاوو نەعلدا

سوننەتە ئەگەر كەسی موسڵمان ویستی نەعلەكەی لە پێ بكات بە پێی راست دەست پێ بكات , وە سوننەتە ئەگەر ویستی نەعلەكانی داكەنێت بە پێی چەپ دەست پێ بكات .

بەڵگەش لەسەر ئەوە : فەرموودەكەی (أبو هریرة) یە – رەزای خوای لەسەر بێت – كەوا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (ئەگەر یەكێكتان نەعلێكی لە پێكرد ئەوا با بە پێی راستی دەست پێ بكات و ئەگەر دایكەند با بە پێی چەپی دەست پێ بكات  , با پێی راستی یەكەم پا بێت لە پێ دەكرێت و دوایینی بێت لە داكندندا) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (5856) .

وە لە لەفزێكی تردا كە (موسلیم) ریوایەتی كردووە : (با هیچ یەكێك لە ئێوە بە یەك نەعلەوە رێ نەكات , با هەردوو لە پێ بكات , یان هەردوو داكەنێت) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2097) .

جا لەم دوو فەرموودەدا , سێ سوننەتی تێدایە :

1/ بە پێی راست دەست پێ بكات لە كاتی لە پێ كردندا .

2/ بە پێی چەپ دەست پێ بكات لەكاتی داكەندنیدا.

3/ یان هەردوو نەعلەكەی لە پێ بكات و یان هەردووی داكەنێت بە شێوەیەك بە یەك نەعلەوە رێ نەكات .

brightness_1 سوننەتە بۆنی خۆش بەكار بهێنێ .

بە بەڵگەی فەرموودەكەی (أنس) رەزای خوای لەسەر بێت – دەفەرموێت : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (لە دونیادا چەند شتێكم لا خۆشەویستە : ئافرەتان و بۆنی خۆش و بیلبیلەی چاوی من لە نوێژدایە) ئەحمەد ریوایەتی كردووە بە ژمارە (12293) و نەسائی بە ژمارە (3940) و الألباني لە (صحيح النَّسَائي)دا فەرموویەتی : (حسن صحيح) .

بەڵام لەفزی : (حُبِّبَ إلَيَّ مِنْ دُنْيَاكُمْ ثَلَاثٌ) ئەوا فەرموودەیەكی (ضعيف)ـە.

پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) پێی ناخۆش بوو كەوا بۆنی ناخۆشی لێوە بێت : لە (بوخاری)دا هاتووە لە فەرموودەیەكی درێژی دایكە عائیشەوە – رەزای خوای لەسەر بێت- فەرموویەتی : (وە پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) زۆر گران بوو لەسەری كەوا بۆنێكی هەبوایە) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6972) واتە : بۆنێكی ناخۆش.

مەكروهە بۆنی خۆش بگێرێتەوە .

بە بەڵگەی فەرموودەكەی (أنس) – رەزای خوای لێ بێت –

(پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) بۆنی خۆشی نەدەگێڕایەوە) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە(2582).