languageIcon
بحث
بحث
beforeFajronColorIcon سوننەتە كات بۆ دیاریكراوەكان/ كاتی مەغریب:/ ( ژمارەى ڕكاتەكانى 4 (سونه‌ن) )
brightness_1 رێگری كردن لە منداڵان لەسەرەتای مەغریبەوە یەكێكە لە سوننەتەكان.

وە لە ئەنجامدانی ئەم دوو ئەدەبەدا پارێزگاری تێدایە لە شەیتان و جنۆكە , جا لە رێگری كردن لە منداڵان لە سەرەتای مەغریبدا پارێزگاری ئەوانی تێدایە لە شەیتانەكان كە لەو كاتەدا بڵاو دەبنەوە , هەروەها لە داخستنی دەرگاكان و ناوی خوا هێنان لە كاتی داخستنیدا , چەندین منداڵ لەم كاتەدا شەیتان زەفەری پێ گەیاندووە , كەوابوو ببینە ئیسلام چەند مەزنە لە پارێزگاری كردنی منداڵ و ماڵەكانماندا! 

بەڵگەش لەسەری :

فەرموودەكەی (جابر بن عبدالله) – رەزای خوایان لەسەر بێت- دەڵێت : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (ئەگەر شەو بەسەردا هات- یان ئێوارەتان بەسەردا هات- ئەوا رێگری بكەن لە منداڵەكانتان , چونكە شەیتان لەو كاتەدا بڵاو دەبێتەوە , وە ئەگەر سەعاتێكی شەو رۆیشت ئەوا لێیان گەڕێن و دەرگاكان داخەن و ناوی خوا بهێنن , چونكە شەیتان ناتوانێت دەرگای داخراو بكاتەوە) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (3304) و(موسلیم) بە ژمارە (2012) . وە (جنح اللیل) : هاتنی شەوە لە پاش رۆژئاوابوون .

وە رێگری كردن لە منداڵان و داخستنی دەرگاكان لەسەرەتای مەغریبەوە ئەوا لە باس و بابەتی ئیستیحبابە , تەماشای : (فتاوى اللجنة الدائمة (26/317) بكە.

brightness_1 سوننەتە لە سەرەتای مەغریبەوە دەرگاكان دابخرێت , وە ناوی خوا بهێنرێت .

brightness_1 دوو ركات نوێژ پێش مەغریب.

بە بەڵگەی فەرموودەكەی (عبدالله بن مغفل المزني ) – رەزای خوای لەسەر بێت – كەوا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (لە پێش نوێژی مەغریب نوێژ بكەن , وە لە جاری سێیەمدا فەرمووی – بۆ هەركەسێ ویستی لەسەر بێت , لە ترسی ئەوەی نەوەك خەڵكی بیكاتە سوننەتێك)(بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (1183) .

هەروەها سوننەتە دوو ركات نوێژ ئەنجام بدرێت لە نێوان هەموو بانگ و قامەتێكدا .

جا ئیتر ئەگەر هاتوو ئەم دوو ركاتە راتیبە بێت وەكو بەیانی ونیوەڕۆ , ئەوا بە ئەنجامدانی ئەو دوو ركاتە جێی ئەوە دەگرێتەوە , یان وەكو ئەوەی لە مزگەوت دانیشتبێت ئەمجار بانگبێژ بانگی دا بۆ عەسر یان بۆ خەوتنان ئەوا سوننەتە هەڵسێت و دوو ركات نوێژ بكات .

بەڵگەش لەسەری :

فەرموودەكەی (عبدالله بن مغفل المزني ) – رەزای خوای لەسەر بێت – كەوا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (لە نێوان هەموو دوو بانگدا نوێژ هەیە) سێ جار فەرمووی , وە لە جاری سێیەمدا فەرمووی : بۆ هەركەسێ ویستی لێ بێت) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (624) و(موسلیم) بە ژمارە (838) .

گومانی تێدا نییە كەوا دوو ركاتەكەی پێش مەغریب , یان لە نێوان بانگ و قامەتدا سوننەتێكی (مؤكدة) نین وەكو دووپاتكردنەوەی سوننەتە راتیبەكان , بەڵكو هەندێ جار وازی لێ دەهێنرێت , بۆیە پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) لە سێیەم جاردا فەرمووی : (بۆ هەركەسێ ویستی لێ بێت) نەوەك خەڵكی بیكەنە سوننەتێك .