languageIcon
بحث
بحث
brightness_1 وتنی ئەو زیكرەی لە كاتی چوونە ژوورەوە بۆ ئاودەست و هاتنە دەرەوە هاتووە .

بۆیە سوننەتە ئەو كەسەی دەچێتە ئاودەستەوە ئەو زیكرە بڵێت كە لە هەردوو كتێبی (سه‌حیح)دا هاتووە :

لە (أنس) ەوە هاتووە : (ئەگەر پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) بچوایەتە ئاودەستەوە : دەیفەرموو : (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْخُبثِ وَالْخَبَائِثِ) واتە : ئەی خودایە .. پەنات پێ دەگرم لە شەیتانە نێر و مێیەكان ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6322) و(موسلیم) بە ژمارە (375) .

(الخبُث) نێرەی شەیتانەكان , وە (الخبائث) مێیەكانیانە , بۆیە پەنا دەگرێت بە خوا لە نێرەی شەیتانەكان و مێیەكانیان . 

وە (الخبْث) واتە : خراپەكاری , وە (الخبائث) نەفسە پیس و خراپەكان , بۆیە پەنا دەگرێت بە خوا لە خراپەكاری و ئەهلەكەی , وە بە (سكون) گشتگیرترە.

وە سوننەتە هەركەسێ لە ئاودەست دەرچوو بڵێت :

ئەوەی لە (مسند أحمد و سنن أبی داود و الترمذي)دا هاتووە  و الألباني بە سه‌حیح ی داناوە لە دایكە عائیشەوە – رەزای خوای لەسەر بێت - دەڵێت : (پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) ئەگەر لە ئاودەست دەرچوایە دەیفەرموو: (غُفْرَانَكَ) واتە : ئەی خودایە داوای لێخۆشبوونت لێ دەكەم) ئەحمەد ریوایەتی كردووە بە ژمارە (25220) و أبو داود بە ژمارە (30) و الترمذي بە ژمارە (7) و الألباني بە سه‌حیح ی داناوە (تحقيق مشكاة المصابيح 1/116)

brightness_1 نوسینی وەسێتنامە سوننەتە.

جا وەسێتنامە سوننەتە بۆ هەموو موسڵمانێك لە كاتی نەخۆشیدا یان لەشساغیدا , بە بەڵگەی فەرموودەكەی پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) : مافی هیچ موسڵمانێك نییە كە شتێكی هەبێت و بیەوێت وەسێتی پێ بكات , شەوێك یاخود دوو شەو بمێنێتەوە مەگەر وەسێتەكەی نوسرابێت لەلای) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2783) و (موسلیم) بە ژمارە (1626) لە فەرموودەی (ابن عمر) ەوە – رەزای خوایان لێ بێت – وە باسكردنی دوو شەو لە فەرموودەكەدا بۆ دیاری كردن نییە , بەڵكو مەبەستی ئەوەیە ماوەیەكی كەمی بەسەردا تێنەپەڕێت ئیللا وەسێتنامەكەی لە ژوور سەری نوسرابێت , چونكە ئەو نازانێت كەی دەمرێت , ئەمەش سوننەتێكی گشتییە بۆ هەموو خەڵكی .

بەڵام ئەو وەسێتانەی كە مافەكانی خوای تێدایە وەكو زەكات و حەج و كەففارەت , یان مافەكانی خەڵكی تێدایە وەكو قەرز و گەڕاندنەوەی ئەمانەت , ئەوا وەسێتنامە لەمەدا واجیبە نەك سوننەت , چونكە مافی واجیبی پێوە پەیوەستە , بە تایبەتی ئەگەر ئەو مافانە هیچ كەسێك نەیدەزانی ( وە هیچ شتێك واجیبی پێ تەواو نەبێت بە ئەوەوە نەبێت ئیللا ئەویش واجیبە) .

brightness_1 چاوەڕوانكردنی نوێژەكان .

چاوەڕوانكردنی نوێژەكان لەو سوننەتانەیە كە فەزڵێكی زۆری لەسەر بنیات دەنرێت .

بەڵگەش لەسەر ئەوە :

فەرموودەكەی (أبو هریرة) – رەزای خوای لەسەر بێت – كەوا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (هەر یەكێكتان بەردەوام لە نوێژدایە مادام نوێژەكەی هۆی مانەوەیەتی , هیچ رێگرێك نییە بچێتەوە بۆ لای خێزانەكەی ئیللا نوێژەكەی نەبێت ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (659) و(موسلیم) بە ژمارە (649) , جا ئەو بەو چاوەڕوانییە پاداشتێكی زۆری دەست دەكەوێت .

لە (أبو هریرة) وە ریوایەت كراوە كەوا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : ( فریشتەكان سڵاوات دەدەنە دیار كەسێكتان تا لە جێ نوێژگەكەیدا بمێنێتەوە كە نوێژی تێدا كردووە , تاكو دەستنوێژەكەی بمێنێت , فریشتەكان دەڵێن : ئەی خودایە لە تاوانەكانی خۆش بە , ئەی خودایە رەحمی پێ بكە , وە هەر یەكێكتان بەردەوام لە نوێژدایە مادام نوێژەكەی هۆی مانەوەیەتی , هیچ رێگرێك نییە بچێتەوە بۆ لای خێزانەكەی ئیللا نوێژەكەی نەبێت)) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (659) و(موسلیم) بە ژمارە (649) , وە مەبەست لە : (ما لم یحدث) واتە شتێك نەكات دەستنوێژەكەی بەتاڵ بێتەوە , وە لە (موسلیم) دا هاتووە :

(ئەگەر ئازاری كەس نەدات , ئەگەر دەستنوێژەكەی بەتاڵ نەبێتەوە) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (649) واتە : ئەم پاداشتە مەرجدارە بە : ئازار بە هیچ كەسێك نەگەیەنێت لە مەجلیسەكەیدا و دەستنوێژەكەی بەتاڵ نەبێتەوە .

brightness_1 نوێكردنەوەی دەستنوێژ بۆ هەموو نوێژێك .

سوننەتە موسڵمان دەستنوێژەكەی تازە بكاتەوە بۆ هەموو نوێژێك , بۆ نمونە ئەگەر دەستنوێژی شوشت بۆ نوێژی مەغریب و ئەمجار نوێژی مەغریب كرد , جا ئەگەر كاتی نوێژی عیشا هات ئەوا سوننەتە دەستنوێژ بشۆرێت , هەرچەندە دەستنوێژی هەبێت , جا سوننەتە بۆ هەموو نوێژێك دەستنوێژێكی تازە بشۆرێت .

بەڵگەش لەسەر ئەوە :

فەرموودەیەك كە لە (بوخاری)دا هاتووە دەڵێت : (پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) بۆ هەموو نوێژێك دەستنوێژێكی دەشوشت) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە(214).

هەروەها سوننەتە مرۆڤ هەردەم دەست بە دەستنوێژ بێت بە درێژایی رۆژەكە , بە بەڵگەی فەرموودەكەی (ثوبان) – رەزای خوای لەسەر بێت- كەوا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (هیچ كەسێك پارێزگاری لە دەستنوێژ ناكات ئیللا ئیماندار نەبێت) ئەحمەد ریوایەتی كردووە بە ژمارە (22434) و ابن ماجە بە ژمارە (277) و الدارمي بە ژمارە (655) وە الألباني بە سه‌حیح ی داناوە (صحيح الجامع 1/225)