languageIcon
بحث
بحث
brightness_1 دوعا بكات لە كاتێكدا دەستنوێژی هەبێت .

بە بەڵگەی فەرموودەكەی (أبو موسى) – رەزای خوای لەسەر بێت – كە لە هەردوو كتێبی (سه‌حیح)دا هاتووە , وە چیرۆكەكەی لە گەڵ (أبوعامر) ی مامیدا – رەزای خوای لەسەر بێت – كاتێ پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) رەوانەی كرد وەكو بەرپرسی سوپای (أوطاس) , وە لە فەرموودەكەدا هاتووە :  (أبو عامر) – رەزای خوای لەسەر بێت - كوژرا , وە (ابو موسى)ی راسپارد كە سەلامی بگەیەنێتە پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) و دوعای بۆ بكات , (ابو موسى) دەڵێت : هەواڵی خۆمان و هەواڵی (أبو عامر)م پێگەیاند و پێم گوت : (ابو عامر) فەرمووی : پێی بڵێ داوای لێخۆشبوونم بۆ بكات , جا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) داوای ئاوی كرد و دەستنوێژی پێ شوشت و ئەمجار هەردوو دەستی بەرز كردەوە و فەرمووی : ئەی خودایە لەو بەندەیە (ابو عامر) خۆش بە ) تاوەكو سپێتی بنباڵیم بینی , ئەمجار فەرمووی : ئەی خودایە لە رۆژی قیامەتدا بەرزی بكەرەوە بە سەر زۆربەی دروستكراوەكانتدا , یان بە سەر خەڵكیدا ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (4323) و(موسلیم) بە ژمارە (2498) .

brightness_1 رووكردنە قیبلە :

لە (عبدالله بن عباس)ەوە – رەزای خوایان لەسەر بێت – هاتووە , دەڵێت : (عومەرەی كوڕی خەتتاب) – رەزای خوای لێبێت- بۆی گێڕامەوە دەڵێت : كاتێ جەنگی بەدر بوو , پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) تەماشای بێباوەڕانی كرد لە كاتێكدا ئەوان هەزار كەس بوون , وە هاوەڵانی سێ سەد و نۆزدە كەس بوون , پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) رووی لە قیبلە كرد , ئەمجار دەستەكانی بەرز كردەوە و داوای لە خواكەی دەكرد و دەیفەرموو : ئەی خودایە ئەو بەڵێنەی پێت داوم بیهێنە دی , ئەی خودایە ئەو بەڵێنەی پێت داوم جێ بەجێی بكە , ئەی خودایە ئەگەر ئەم كۆمەڵە خەڵكە موسڵمانە لە ناو بەریت چیتر لە زەویدا تۆ ناپەرسترێیت) بەردەوام دەپاڕایەوە و داوای لە خواكەی دەكرد و دەستەكانی بەرز كردبووەو و رووی لە قیبلە بوو تاوەكو عاباكەی سەر شانی كەوت , ئەبو بەكر هات بۆ لای و عاباكەی هەڵگرت و خستییە سەر شانی , ئەمجار توند گرتی و فەرمووی : ئەی پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم).. واز لە داواكردن لە پەروەردگارەكەت بهێنە, دڵنیابە ئەو بەڵێنەی پێی داوی دەیهێنێتە دی ...) (موسلیم) ریوایەتی كردوو بە ژمارە (1763)

brightness_1 دووبارەكردنەوەی دوعا و پێداگرتن لەسەری.

بەڵگەش لەسەر ئەوە فەرموودەكەی (ابن عباس)ە – رەزای خوای لێ بێت – كە لە پێشدا باسكرا , تێیدا هاتووە پیغەمبەری خوا فەرمووی : (ئەی خودایە ئەو بەڵێنەی پێت داوم بیهێنە دی , ئەی خودایە ئەو بەڵێنەی پێت داوم جێ بەجێی بكە) بەردەوام دەپاڕایەوە و داوای لە خواكەی دەكرد تاوەكو عاباكەی سەر شانی كەوت , ئەبو بەكر توند گرتی و فەرمووی : ئەی پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم).. واز لە داواكردن لە پەروەردگارەكەت بهێنە...)) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (1763) .

هەروەها ئەوەی لە هەردوو كتێبی (سه‌حیح)دا هاتووە , لە فەرموودەكەی (أبو هریرة) كاتێ پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) دوعای بۆ عەشیرەتی (دەوس) كرد , فەرمووی : (ئەی خودایە هیدایەتی (دەوس) بدە – با موسڵمان بن - و بیانهێنە بۆ ئێرە , ئەی خودایە هیدایەتی (دەوس) بدە – با موسڵمان بن - و بیانهێنە بۆ ئێرە ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2937) و (موسلیم) بە ژمارە (2524) .

هەروەها ئەوەی لە (صحيح مسلم)دا هاتووە , دەربارەی : (ئەمجار باسی كابرایەكی كرد كە سەفەرەكەی درێژ دەكاتەوە و قژ گڤ و تۆزاوی یە , دەستی بەرز دەكاتەوە بۆ ئاسمان پەروەردگارا... پەروەردگارا ....) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (1015) وە ئەم دووبارە كردنەوەیە پێداگرتنی تێدا بە دی دەكرێت .

سوننەت وایە سێ جار بپاڕێتەوە , بە بەڵگەی فەرموودەكەی (ابن مسعود) – رەزای خوای لەسەر بێت – كە لە هەردوو كتێبی (سه‌حیح) دا هاتووە , وە تێیدا هاتووە : (وە ئەگەر دوعای بكردایە ئەوا سێ جار دوعای دەكرد , وە ئەگەر داوای بكردایە سێ جار داوای دەكرد , ئەمجار فەرمووی : ئەی خودایە ..  قورەیش بە هەلاكەتدا بەرە) سێ جار) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (240) و(موسلیم) بە ژمارە (1794) .

brightness_1 لە دوعاكانمدا چی بڵێم؟

سوود بە دەست هاتوویەك : رەنگە هەندێ كەس پرسیار بكات : لە دوعاكانمدا چی بڵێم؟

وەڵام : بپارێوە لەوەی دەتەوێت لە كاروباری دونیا و دوارۆژ , وە سووربە لە سەر ئەوەی لە دوعاكانتدا (كۆكەرەوەی وشەكان ) بەكار بهێنی , ئەویش ئەو دوعایانەن كە قورئان و فەرموودەدا هاتوون , چونكە دوعای خەیری دونیا و قیامەتی تێدایە , وە جوان وردبەرەوە كاتێ ئەم پرسیارە ئاراستەی پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) كرا ئەویش بە چەند وشەیەكی مەزن و گەورە وەڵامی دایەوە , كە دونیا و قیامەت بۆ كەسی موسڵمان كۆ دەكاتەوە , ئا ئەوە چی موژدەیەكی گەورەیە ! وە چەند بەخشندەییەكی فراوانە , بۆیە دەستی پێوە بگرە و لێی تێبگە .

لە (أبو مالك الأشجعي) یەوە هاتووە لە (باوكی)یەوە – رەزای خوایان لێ بێت -  (گوێی لە پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) بوو -لە كاتێكدا كابرایەك هات بۆ لای- فەرمووی : ئەی پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) چی بڵێم لە كاتێكدا داوا لە پەروەردگارەكەم دەكەم ؟ فەرمووی : بڵێ : ئەی خودایە لێم خۆشبە و بەزەییت پێمدا بێتەوە و سەلامەتم بكە و ریزق و رۆزیم بدە) پەنجەكانی لە یەك نا تەنها پەنجە گەورە نەبێت- واتە : تەنها چوار دوعا بوو- ( ئا ئەو دوعایانە دونیا و دوارۆژت بۆ كۆدەكاتەوە ) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2697).

وە لە ریوایەتێكی تردا هەر لە ئەوەوە هاتووە : (ئەگەر كەسێك موسڵمان بوایە ئەوا پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فێری نوێژ دەكرد و ئەمجار فەرمانی پێدەكرد ئەم وشانە بڵێت : ئەی خودایە لێم خۆشبە و بەزەییت پێمدا بێتەوە و هیدایەتم بدە و سەلامەتم بكە و ریزق و رۆزیم بدە ) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2697) .