languageIcon
بحث
بحث
brightness_1 سوننەتە ئەو زیكرانەی بڵێت كە لە پاش هەستانەوە لە كرنۆش هاتوون .

وە لەو زیكرانەی كە دروستە لە پاش هەستانەوە لە كرنۆش بگوترێت ئەمانەن : 

أ / (ئەی خودایە .. سوپاس و ستایش بۆ تۆیە , پڕ بە ئاسمانەكان و پڕ بە زەوی و پڕ بەو شتەی خۆت ویستت لێ بێت , ئەی شایستەی ستایش و رێزلێنان , راستترین شتێك بەندە وتبێتی و هەمووشمان بەندەی تۆین , ئەی خوایە هیچ رێگرێك نییە بۆ ئەو شتەی كە تۆ دەیبەخشی و بەخشەر نییە بۆ ئەو شتەی تۆ دەیگریتەوە و هیچ خاوەن سامان و دەوڵەمەندێك -سامان و دەوڵەمەندییەكەی- سوودی پێناگەیەنێ و رزگاری ناكا لە تۆ ) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە(477) لە فەرموودەی(أبو سعید)ەوە –رەزای خوای لەسەر بێت- .

ب/ سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە , سوپاسێكی زۆر و پاك و پیرۆز و پڕ بەرەكەت) وە دەربارەی ئەم زیكرە پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (بە راستی دوازدە فریشتەم بینی دەستپێشخەرییان دەكرد كامیان بەرزی بكەنەوە ) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (600) (بوخاری) بە ژمارە(799) .

د/ (ئەی خودایە .. پاكم بكەرەوە بە بەفرو تەرز و ئاوی سارد , ئەی خودایە لە تاوان و گوناهەكانم پاكم بكەرەوە هەروەكو چۆن پۆشاكی سپی لە پیسی پاك دەكرێتەوە) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (476) .

وە ئەگەر كەسی موسڵمانان ئەم زیكرانەی گوت ئەوا دەتوانێت ئەم روكنە درێژ بكاتەوە .