languageIcon
بحث
بحث
زیكرەكانى شەو و ڕۆژ زیكرەكانى شەو و ڕۆژ ( ژمارەى ڕكاتەكانى 4 به‌شه‌كان )

1 جار

brightness_1

اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ

خوێندنەوەی ئایەتولكورسی لە كاتی خەوتندا سوننەتە , چونكە دەیپارێزێت لە شەیتان تا رۆژدەكاتەوە .

بەڵگەش لەسەر ئەوە : چیرۆكەكەی (أبو هریرة)یە – رەزای خوای لێ بێت- لە گەڵ ئەو كەسەی زەكاتی دەدزی , وە لەفەرموودەكەدا هاتووە (أبو هریرة) فەرمووی : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) پێی وتم : دوێنێ ئەسیرەكەت چی كرد ؟ وتم : ئەی پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) پێ وتم كە گوایە چەند وشەیەكم فێر دەكات كە سوودی بۆم دەبێت لە لایەن خواوە , بۆیە منیش ئازادم كرد , دەڵێت : ئەوە چییە ؟ وتم : پێی وتم ئەگەر چویتە سەر جێگای خەوتنت ئەوا ئایەتولكورسی بخوێنە لە سەرەتاكەیەوە تاوەكو ئایەتەكە تەواو دەكەیت (اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ) وە پێی وتم : بەردەوام لە لایەن خواوە پارێزەرێكت بۆ هەیە و شەیتان نزیكت ناكەوێتەوە تاوەكو رۆژ دەكەیتەوە , وە ئەوانیش سوور بوون لە سەر خەیر , پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرمووی : بەڵام ئەو راستی لە گەڵ تۆدا كرد و كەچی خۆیشی درۆزنە , ئایە دەزانی سێ شەوە لە گەڵ كێدا دەدوێیت , ئەی ئەبو هورەیرە ؟ وتم : نەخێر , فەرمووی : ئەوە شەیتان بوو) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە (معلق)ی بە ژمارە(2311) وە نەسائی سەنەدەكەی گەیاندووە لە (السنن الكبرى) بە ژمارە (10795).

.......

3 جار

brightness_1

وە بەڵگەش لەسەری :

فەرموودەكەی دایكە عائیشە – رەزای خوای لەسەر بێت- : (ئەگەر هەموو شەوێك بچوایەتە سەر جێگەكەی ئەوا هەردوو دەستی كۆ دەكردەوە و ئەمجار فووی پیادەكردن و ئەم سورەتانەی دەخوێندەوە : {قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ} و{قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ} و {قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ} ئەمجار ئەوەی لە توانایدا بوایە جەستەی خۆی پێ دەسڕین , سەرەتا لە سەر و دەموچاو و پێشەوەی جەستەی دەستی پێدەكرد , ئەم كارەی سێ جار ئەنجام دەدا ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (5017) .

سوودە بە دەست هاتووەكانی فەرموودەكەی پێشوو : پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) ئەم سوننەتەی هەموو شەوێك جێ بەجێ دەكرد , بە بەڵگەی قسەكەی دایكە عائیشە : (كل لیلة) وە هەركەسێك ویستی ئەم سوننەتە جێ بە جێ بكات ئەوا هەردوو دەستی كۆ دەكاتەوە و ئەمجار فووی پێدا دەكات لە گەڵ وتنی (الإخلاص و المعوذتین) , ئەمجار ئەوەی بتوانێت بە دەستەكانی جەستەی دەسڕێت , لە سەر و دەموچاوییەوە دەست پێ دەكات , ئەم كارە سێ جار دووبارە دەكاتەوە.

.......

1 جار

brightness_1

اللَّهُمَّ رَبَّ السَّمَاوَاتِ وَرَبَّ الأَرْضِ وَرَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، رَبَّنَا وَرَبَّ كُلِّ شَيْءٍ، فَالِقَ الْحَبِّ وَالنَّوَى، وَمُنْزِلَ التَّوْرَاةِ وَالإِنْجِيلِ وَالْفُرْقَانِ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ كُلِّ شَيْءٍ أَنْتَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهِ، اللَّهُمَّ أَنْتَ الأَوَّلُ فَلَيْسَ قَبْلَكَ شَيْءٌ ، وَأَنْتَ الآخِرُ فَلَيْسَ بَعْدَكَ شَيْءٌ، وَأَنْتَ الظَّاهِرُ فَلَيْسَ فَوْقَكَ شَيْءٌ، وَأَنْتَ الْبَاطِنُ فَلَيْسَ دُونَكَ شَيْءٌ، اقْضِعَنَّا الدَّيْنَ وَأَغْنِنَا مِنَ الْفَقْرِ

(ئەی خودایە .. هەر تۆ پەروەردگاری ئاسمانەكان و پەروەردگاری زەویت و پەروەردگاری عەرشی مەزنی , پەروەردگاری ئێمە و پەروەردگاری هەموو شتێكیت , هەر تۆ تەقێنەری هەموو دانەوێڵە و تۆوێكیت , دابەزێنەری تەورات و ئینجیل و قورئانی , پەنات پێدەگرم لە خراپەی هەموو خراپەكارێك كە ناوچەوانی بە دەستی تۆیە , ئەی خودایە.. تۆ یەكەم كەسێكیت و هیچ كەسێك لە پێش تۆ نەبووە و تۆ دوایین كەسێكیت و هیچ كەسێك لە پاش تۆ نییە , تۆ خاوەن دەسەڵات و شكۆمەندی و هیچ كەسێك لە سەرووی تۆوە نییە , هەر تۆ پەنهانی و جگە لە تۆ كەس لە وردەكارییەكان ئاگادار نییە , قەرزەكانمان لە سەر هەڵگرە و دەوڵەمەندمان بكە لە هەژاری) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2713)

.......

100 جار

brightness_1

سبحان الله (33)، الحمد لله (33)، الله أكبر (34) م

لە سوننەتدا هاتووە ئەگەر ویستی بخەوێت ئەوا سی و سێ جار (سبحان الله) سی و سێ جار (الحمدلله) و سی و چوار جار (الله أكبر) بكات , چونكە ئەمە فەزڵێكی گەورەی هەیە , ئەویش : لە رۆژەكەیدا هێزی جەستەی پێ ببەخشێت .

بەڵگەش لەسەر ئەمە : فەرموودەكەی (عەلی)یە – رەزای خوای لە سەر بێت - : (كەوا –فاتیمە - شكایەتی حاڵی خۆی كرد بە هۆی ئەوەی دەستەكانی تووشی دەبێت بە هۆی بە كارهێنانی دەساڕەوە , چەند كەنیزەكێكیان بۆ پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) هێنا بوو , ئەویش چوو بۆ لای باوكی كەچی نەیبینی , بە دایكە عائیشە گەیشت و هەواڵەكەی پێ گوت , كاتێ پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) گەڕایەوە , دایكە عائیشە هەواڵی پێدا بە هاتنی (فاتیمە) بۆ لای , پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) هات بۆ لامان , لە كاتێكدا ئێمە چووبوینە ناو جێگەی خۆمانەوە , ویستمان هەڵسین , پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرمووی : لە جێگای خۆتان بمێننەوە , ئەمجار لە نێوانماندا دانیشت تاكو هەستم بە ساردی پێی كرد لەسەر سینگم , ئەمجار فەرمووی: ئایە شتێكتان فێر بكەم باشتر بێت لەوەی داواتان كردبوو؟ ئەگەر چوونە سەر جێگاكەتان ئەوا سی و چوار جار بڵێن (الله أكبر) وسی و سێ جار بڵێن (سبحان الله) و سی و سێ جار بڵێن (الحمد لله) , جا ئەوە باشترە بۆتان لە خزمەتكار) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (3705) و(موسلیم) بە ژمارە(2727) .

وە لەریوایەتێكی تردا : عەلی فەرمووی : (لەو كاتەوە لە پێغەمبەری خوام(صلَّى الله عليه وسلَّم) بیستووە وازم لێ نەهێناوە , پێیان وت : تەنانەت شەوی (سیففین)ش ؟ فەرمووی : تەنانەت شەوی (سیففین)ش) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە(5362) و(موسلیم) بە ژمارە(2727) .

.......

1 جار

brightness_1

اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْلَمْتُ وَجْهِي إِلَيْكَ، وَفَوَّضْتُ أَمْرِي إِلَيْكَ، وَأَلْجَأْتُ ظَهْرِي إِلَيْكَ، رَغْبَةً وَرَهْبَةً إِلَيْكَ. لاَ مَلْجَأَ وَلاَ مَنْجَا مِنْكَ إِلاَّ إِلَيْكَ، آمَنْتُ بِكِتَابِكَ الَّذِي أَنْزَلْتَ، وَبِنَبِيِّكَ الَّذِي أَرْسَلْتَ

(ئەی خودایە .. ئەوا من نەفسی خۆمت تەسلیم دەكەم , رووم كردە تۆ و هەموو كارێكم دا بە دەستی تۆ و پشتم بە تۆ بەست , بە خواستی خۆم و لە ترسی تۆدا , هیچ رزگاربوونێك و حەشارگە و پەناگەیەك نییە لە تۆ مەگەر تەنها بۆ لای تۆ نەبێت , باوەڕم هێنا بە كتێبەكەت كە دادبەزاندووەو بە پێغەمبەرەكەت(صلَّى الله عليه وسلَّم) كە رەوانەت كردووە) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە(247) و(موسلیم) بە ژمارە (2710) ... وە لە كۆتایی فەرموودەكەدا هاتووە پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرمووی : (ئەوانەش بكە دوا قسەكانت , جا ئەگەر ئەو شەوە بمریت ئەوا لە سەر فیترەت مردووی) وە لە ریوایەتێكی تردا كە لە (موسلیم) دا هاتووە : (وە ئەگەر رۆژت كردەوە ئەوا لە سەر خەیر رۆژ دەكەیتەوە)  .

وە لەم فەرموودەیەدا روونكردنەوەی سوننەتێكی تری تێدایە , ئەویش : ئەم زیكرە بكاتە دوا قسەكردنی لە پێش خەوتنی , وە پاداشتێكی گەورەی تێدایە بۆ كەسێك قەدەری وا بوو لەو شەوەدا بمرێت , ئەوا دەبێتە یەكێك لەو كەسانەی لەسەر فیترەت دەمرن , واتە : ئەو لە سەر میللەتە پاكەكەی ئیبراهیم مردووە كە لە شیركەوە لایدابوو بۆ تەوحید , وە ئەگەر رۆژی كردەوە ئەوا رۆژ دەكاتەوە لەسەر خەیر و چاكە لە ریزق و كرداریدا , ئەمیش وشەیەكی گشتگیرە هەموو ئەوانەی پێشوو وجگە لەوانەش دەگرێتەوە – والله أعلم - 

.......

1 جار

brightness_1

اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ

وە ئەوەی گرنگە بگوترێت : زیكرێكی مەزن هەیە , كە هۆكارێكە بۆ فەزڵێكی مەزن , خوای بەرز و باڵا بە منەتی خۆی پێی بەخشیوین , ئەویش ئەوەیە كە لە (صحيح البخاري)دا هاتووە لە فەرموودەی (شداد بن أوس) – رەزای خوای لەسەر بێت- لە پێغەمبەری خواوە(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (گەورەی دوعاكانی لێخۆشبوون بریتییە لەوەی بڵێیت : ئەی خودایە ..  تۆ پەروەردگاری منی , هیچ خودایەك نییە شایستەی پەرستن بێت بە هەق تەنها تۆ نەبێت , تۆ منت دروست كردوە و منیش بەندەی تۆم , منیش لە سەر پەیمان و بەڵینەكەم ماوم تا لە توانامدایە , پەنات پێ دەگرم لە خراپەی ئەوەی كردوەمە و ئەنجامم داوە , دان دەنێم بە نیعمەتەكانت بە سەرمەوە و دان دەنێم بە تاوانەكانمدا , لە تاوانەكانم خۆشبە , چونكە هیچ كەسێك لە تاوانەكان خۆش نابێت تەنها تۆ نەبێت) دەڵێت : هەركەسێك –ئەم دوعایە - لە رۆژدا بڵێت و لە دڵەوە یەقینی پێی هەبێت و لەو رۆژەدا بمرێت لە پێش ئەوەی ئێوارەی بە سەردا بێت ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە و هەركەسێك لە شەودا بڵێت و لە دڵەوە یەقینی پێی هەبێت و لەو شەوەدا بمرێت لە پێش ئەوەی رۆژی بە سەردا بێت ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6306).

.......