languageIcon
بحث
بحث

ئێمە كێین

aboutUs

كۆمەڵەى (اقتداء)

بریتین‌ له‌ كۆمەڵێك گرنگى دەده‌ن بە بڵاوكردنەوەى رێبازه‌كه‌ی پێغەمبەری خوا () و سوننه‌ته‌كانی ، جا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمانان لە جیهانى ئیسلامیدا پێویستیەكى زۆریان هەیە بە به‌رنامه‌یه‌ك سوننەتەكانى پێغەمبەر و زیكرەكانی رۆژانه‌ی ڕوون بكاتەوە، بە بەڵگەی ڕاست و دروسته‌كان و وێنەى ڕوون و ئاشكرا ، جا پرۆژه‌ی (سونه‌ن) هاته‌ كایه‌وه‌ بۆ ئەوەى پەیامی پێغەمبەر بە ئاسانترین شێوه‌ بۆ موسڵمان روون بكاته‌وه‌ یارمه‌تی موسڵمان ده‌دات لەسەر جێبه‌جێكردنی په‌رستشه‌كانی ڕۆژانەى بەشێوەیەكى ڕاست و دروست، وە ئاگاداریان بكاته‌وه‌ لەو بیدعانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ لە ناو موسڵمانان. جا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ هاته‌ كایه‌وه‌ بۆ خزمه‌ت كردنی موسڵمانان لە جیهانى ئیسلامیدا بەچەندین زمان، هه‌روه‌ها كۆمەڵەى (اقتداء) پێشوازی هەر رێنماییه‌ك یان ئامۆژگارییه‌ك یان پێشنیارێك دەكات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێشخستنى ئەم كارە لەڕێگاى ئایكۆنى په‌یوه‌ندی كردن كه‌ به‌رده‌سته‌.