languageIcon
بحث
بحث
brightness_1 سوننەتە باوێشكەكەی قوتداتەوە , یان بە دەستی بیگێڕێتەوە .

بەڵگەش لەسەر ئەوە :

فەرموودەكەی (أبو هریرة) – رەزای خوای لەسەر بێت – لە پێغەمبەری خواوە(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (خوای گەورە پژمینی پێخۆشە و رقی لە باوێشكە , جا ئەگەر یەكێكتان پژمی و سوپاس و ستایشی خوای كرد ئەوا حەقی لە سەر هەموو موسڵمانێك هەیە گوێبیستی بێت پێی بڵێت : خوا رەحمت لێبكات , بەڵام باوێشك لە شەیتانەوەیە , جا ئەگەر یەكێكتان باوێشكی بۆ هات ئەوا تا دەتوانێ با بیگێڕێتەوە , چونكە ئەگەر یەكێكتان باوێشكی دا و وتی : ها ...  ئەوا شەیتان پێی پێدەكەنێ) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2663) .

وە لە (موسلیم) دا هاتووە لە فەرموودەی (أبوسعید)ەوە –رەزای خوای لەسەر بێت – پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی:(ئەگەر یەكێكتان باوێشكی بۆ هات ئەوا با دەست لەسەر دەمی دانات چونكە شەیتان دەچێتە ژوورەوە). (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2995) , جا قوتدانەوەی باوێشك , یان زاڵ دەبێت بە سەریدا لە رێگای دەمەوە , ئەویش بە رێگری كردن لە كردنەوەی یان فشار خستنە سەری بە  ددانەكانی , وە یان بە دەست خستنە سەر دەم و نمونەی ئەوانە .