languageIcon
بحث
بحث
beforeFajronColorIcon سوننەتە كات بۆ دیاریكراوەكان/ كاتی عیشا. ( ژمارەى ڕكاتەكانى 4 به‌شه‌كان )
brightness_1 هەركەسێ خەوێكی باشی بینی , ئەوا سوننەتە ئەم كارانە بكات .

جا لەو سوننەتانەی لەم بابەتەدا هاتوون , چەند فەرموودەیەك لە بارەیەوە هاتووە : 

لە (أبو سلمة) ەوە – رەزای خوای لێ بێت – فەرموویەتی : هەندێ جار خەونم دەبینی نەخۆشی دەخستم , دەڵێ : بە (أبو قتادة)دا گەیشتم , فەرمووی : هەروەها منیش هەندێ جار خەونم دەبینی نەخۆشی دەخستم , تاوەكو گوێم لێ بوو پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) دەیفەرموو : (خەونی خۆش و باش لە لایەن خوداوەیە , جا ئەگەر یەكێك لە ئێوە خەونێكی خۆشی بینی ئەوا با لای كەس باسی نەكات تەنها لای ئەوانەی خۆشی دەوێت , وە ئەگەر خەونێكی ناخۆشی بینی ئەوا كاتێ هەستا لە خەو با سێ جار تف بكات بە لای چەپیدا و پەنا بگرێت بە خوا لە خراپەی شەیتان , وە لای هیچ كەسێك باسی نەكات ئەوا چیتر زیانی پێ ناگەیەنێت).

(أبو سلمة) دەڵێت : (هەندێ جار خەونم دەبینی كە قورستر بوو لام لە چیایەك , هەركە ئەم فەرموودەیەم بیست چیتر هیچ گوێم پێ نەدەدا)

(بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (5747) و(موسلیم) بە ژمارە (2261) , وە لە ریوایەتێكی تردا هاتووە : (خەونی باش لە لایەن خوداوەیە , وە خەونی ناخۆش لە شەیتانەوەیە , جا ئەگەر یەكێكتان خەونێكی ناخۆشی بینی لێی دەترسا ئەوا با سێ جار تف بكات بە لای چەپیدا و پەنا بگرێت بە خوا لە خراپەی , ئەوا هیچ زیانی پێ ناگەیەینێت) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (3292) و(موسلیم) بە ژمارە (2261) .

وە لە فەرموودەكەی (جابر)دا– رەزای خوی لەسەر بێت- كە لە (موسلیم) دا هاتووە , پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (سێ جار پەنا بگرێت بە خوا لە شەیتان و لە سەر ئەو لایە وەرگەڕێ كە لە سەری بووە) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2262) .

وە لە فەرموودەكەی (أبو سعید الخدري) – رەزای خوای لەسەر بێت- هاتووە لە (بوخاری)دا : (ئەگەر یەكێكتان خەونێكی بینی بە لایەوە خۆش بوو ئەوا لە خواوەیە , بۆیە با سوپاسی خوای گەورەی لەسەر بكات) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە(7045).

لە فەرموودەكانی پێشوودا بۆمان دەردەكەوێت : كەسێك خەونێكی خۆشی بینی , ئەوا سوننەتە ئەم كارانەی خوارەوە بكات :

یەكەم : سوپاسی خوای لەسەر بكات , چونكە ئەوە لە خواوەیە .

دووەم : باسی بكات و هەواڵ دەربارەی بدات , وە تەنها هەواڵ بە خۆشەویستانی بدات .

لە فەرموودەكانی پێشوو ئەم سوودانەی تێدایە : خەوی كەسی موسڵمان بەشێكە لە پێغەمبەرایەتی , وە لە هەموو كەس زیاتر خەوی راست بێت ئەو كەسەیە لە هەموو كەس زیاتر راستگۆ بێت لە كاتی بە ئاگابوونیدا , ئەمەش لە كاریگەری راستگۆی وبەرەكەتییەتی لەسەر كەسی موسڵمان تەنانەت لە كاتی خەوتنیشیدا . 

brightness_1 هەركەسێ خەوێكی بینی پێی ناخۆش بوو , ئەوا سوننەتە ئەم كارانە بكات .

جا لەو سوننەتانەی لەم بابەتەدا هاتوون , چەند فەرموودەیەك لە بارەیەوە هاتووە : 

لە (أبو سلمة) ەوە – رەزای خوای لێ بێت – فەرموویەتی : هەندێ جار خەونم دەبینی نەخۆشی دەخستم , دەڵێ : بە (أبو قتادة)دا گەیشتم , فەرمووی : هەروەها منیش هەندێ جار خەونم دەبینی نەخۆشی دەخستم , تاوەكو گوێم لێ بوو پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) دەیفەرموو : (خەونی خۆش و باش لە لایەن خوداوەیە , جا ئەگەر یەكێك لە ئێوە خەونێكی خۆشی بینی ئەوا با لای كەس باسی نەكات تەنها لای ئەوانەی خۆشی دەوێت , وە ئەگەر خەونێكی ناخۆشی بینی ئەوا كاتێ هەستا لە خەو با سێ جار تف بكات بە لای چەپیدا و پەنا بگرێت بە خوا لە خراپەی شەیتان , وە لای هیچ كەسێك باسی نەكات ئەوا چیتر زیانی پێ ناگەیەنێت).

(أبو سلمة) دەڵێت : (هەندێ جار خەونم دەبینی كە قورستر بوو لام لە چیایەك , هەركە ئەم فەرموودەیەم بیست چیتر هیچ گوێم پێ نەدەدا)

(بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (5747) و(موسلیم) بە ژمارە (2261) , وە لە ریوایەتێكی تردا هاتووە : (خەونی باش لە لایەن خوداوەیە , وە خەونی ناخۆش لە شەیتانەوەیە , جا ئەگەر یەكێكتان خەونێكی ناخۆشی بینی لێی دەترسا ئەوا با سێ جار تف بكات بە لای چەپیدا و پەنا بگرێت بە خوا لە خراپەی , ئەوا هیچ زیانی پێ ناگەیەینێت) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (3292) و(موسلیم) بە ژمارە (2261) .

وە لە فەرموودەكەی (جابر)دا– رەزای خوی لەسەر بێت- كە لە (موسلیم) دا هاتووە , پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : (سێ جار پەنا بگرێت بە خوا لە شەیتان و لە سەر ئەو لایە وەرگەڕێ كە لە سەری بووە) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2262) .

وە لە فەرموودەكەی (أبو سعید الخدري) – رەزای خوای لەسەر بێت- هاتووە لە (بوخاری)دا : (ئەگەر یەكێكتان خەونێكی بینی بە لایەوە خۆش بوو ئەوا لە خواوەیە , بۆیە با سوپاسی خوای گەورەی لەسەر بكات) (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە(7045).

لە فەرموودەكانی پێشوودا بۆمان دەردەكەوێت : كەسێك خەوێكی ناخۆشی بینی , ئەوا سوننەتە ئەم كارانەی خوارەوە بكات :

یەكەم : سێ جار بە لای چەپیدا تف بكات .

دووەم : پەنا بگرێت بە خوا لە شەیتان و لە خراپەی ئەوەی بینیویەتی سێ جار , بەوەی بڵێت : (پەنا دەگرم بە خوا لە شەیتان و لە خراپەكەی) سێ جار . 

سێیەم : هەواڵ بە هیچ كەسێك نەدات , جا ئەگەر ئەوەی كرد ئەوا زیانی پێ ناگەیەنێت , هەروەكو پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) هەواڵی پێداوین , وە دەتوانێت لەوە زیاتر بكات بەوەی :

چوارەم : لەسەر ئەو لایەی خەوتووە نەمێنێ , ئەگەر لەسەر پشت خەوتبوو ئەوا با لەسەر لا بخەوێت و ئا بەم شێوەیە .

پێنجەم : هەستێت دوو ركات نوێژ بكات .