languageIcon
بحث
بحث
beforeFajronColorIcon سوننەتە كات بۆ دیاریكراوەكان/ كاتی فەجر. ( ژمارەى ڕكاتەكانى 2 به‌شه‌كان )

1 جار

brightness_1

 أَصْبَحْنَا وَأَصْبَحَ الْمُلْكُ لِلَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، اللهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ مَا فِي هَذَا الْيَوم وَخَيْر مَا بعدِه، وَأَعُوذُ بِك مِنْ شَرِّ مَا فِي هَذا اليَوم وَشَر مَا بَعْدِه، اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكَسَلِ،  وَالْهَرَمِ، وَسُوءِ الْكِبَرِ، وَفِتْنَةِ الدُّنْيَا، وَعَذَابِ الْقَبْرِ 

(ئێوارەمان بە سەردا هات و موڵكیش ئێوارەی بە سەردا هات بۆ خوای گەورە , سوپاس و ستایش بۆ خوا , هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها (الله) نەبێت , پەروەردگارا .. من داوای چاكەی هەموو ئەوەی لەم شەوەدا هەیە لێت دەكەم و چاكەی ئەوەی لە پاش ئەو دێت , وە پەنات پێ دەگرم لە خراپەی ئەوەی لەم شەوەدا هەیە و خراپەی ئەوەی لە پاش ئەو دێت , پەروەردگارا .. پەنات پێ دەگرم لە تەمبەڵی و پەككەوتەیی و خراپەی فیززلی و لوت بەرزی و فیتنەی دونیا و سزای ناوگۆڕ) وە ئەگەر رۆژی بكردایەتەوە دەیفەرموو : (بەیانیمان بە سەردا هات و موڵكیش بەیانی بەسەردا هات بۆ خوای گەورە , من داوای چاكەی هەموو ئەوەی لەم رۆژەدا هەیە لێت دەكەم و چاكەی ئەوەی لە پاش ئەو دێت , وە پەنات پێ دەگرم لە خراپەی ئەوەی لەم رۆژەدا هەیە و خراپەی ئەوەی لە پاش ئەو دێت... ) (موسلیم) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (2723) .

.......

1 جار

brightness_1

اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ خَلَقْتَنِي، وَأَنَا عَبْدُكَ,وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ, أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ

گەورەی دوعاكانی لێخۆشبوون بریتییە لەوەی بڵێیت : ئەی خودایە .. تۆ پەروەردگاری منی , هیچ خودایەك نییە شایستەی پەرستن بێت بە هەق تەنها تۆ نەبێت , تۆ منت دروست كردوە و منیش بەندەی تۆم , منیش لە سەر پەیمان و بەڵینەكەم ماوم تا لە توانامدایە , پەنات پێ دەگرم لە خراپەی ئەوەی كردوەمە و ئەنجامم داوە , دان دەنێم بە نیعمەتەكانت بە سەرمەوە و دان دەنێم بە تاوانەكانمدا , لە تاوانەكانم خۆشبە , چونكە هیچ كەسێك لە تاوانەكان خۆش نابێت تەنها تۆ نەبێت ) پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) فەرموویەتی : هەركەسێك –ئەم دوعایە- لە رۆژدا بڵێت و لە دڵەوە یەقینی پێی هەبێت و لەو رۆژەدا بمرێت لە پێش ئەوەی ئێوارەی بە سەردا بێت ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە و هەركەسێك لە شەودا بیڵێت و لە دڵەوە یەقینی پێی هەبێت و لەو شەوەدا بمرێت لە پێش ئەوەی رۆژی بە سەردا بێت ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە). (بوخاری) ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6306) .

.......

1 جار

brightness_1

اللَّهُمَّ فَاطِرَ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضِ، عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ رَبَّ كُلِّ شَيْءٍ وَمَلِيكَهُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ نَفْسِي وَمِنْ شَرِّ الشَّيْطَانِ وَشِرْكِهِ، وَأَنْ أَقْتَرِفَ عَلَى نَفْسِي سُوءًا، أَوْ أَجُرَّهُ إِلَى مُسْلِمٍ

ئەی خودایە.. بەدیهێنەری ئاسمانەكان و زەوی , ئەی ئەو كەسەی كە زانا و ئاگاداری پەنهان و ئاشكرای , هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها تۆ نەبێت , پەروەردگار و پادشای هەموو شتەكان , پەنات پێ دەگرم لە خراپەی نەفسی خۆم , وە پەنات پێ دەگرم لە شەیتان و داو و تەڵەكەی , وە لەوەی كە خراپەیەك بهێنم بە سەر نەفسی خۆمدا و یان بیئاڵێنم بە موسڵمانێكدا ) پێغەمبەری خوا(صلَّى الله عليه وسلَّم) دەفەرموێت : ( ئەم زیكرە بڵێ ئەگەر رۆژت بەسەردا هات و ئەگەر ئێوارەت بە سەردا هات و ئەگەر چویتە سەر جێگەی خەوتنت) ئەحمەد ریوایەتی كردووە بە ژمارە (6597) و أبو داود (5076) و الترمذي (3529) و نەسائی (7699) و ابن باز – رەحمەتی خوای لێ بێت – ئیسنادەكەی بە سه‌حیح داناوە .

.......

1 جار

brightness_1

اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ، وَأَهْلِي وَمَالِي، اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِي، وَآمِنْ رَوْعَاتِي، اللَّهُمَّ احْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ وَمِنْ خَلْفِي، وَعَنْ يَمِينِي وَعَنْ شِمَالِي، وَمِنْ فَوْقِي، وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي

ئەی خودایە .. من داوای پارێزراویت لێ دەكەم لە دونیا و لە دوارۆژدا , ئەی خودایە.. من داوای لێخۆشبوون و پارێزراویت لێدەكەم لە دین و دونیا و كەسوكار و سامانەكەمدا , ئەی خودایە .. عەیبەكانم داپۆشە و ترس و دڵەڕاوكێم مەهێڵە , ئەی خودایە .. بمپارێزە لە پێشمەوە و لە پاشمەوە و لە لای راستمەوە و لای چەپمەوە و لە سەرەوەم , وە پەنا بە مەزنی و گەورەییت دەگرم لە ژێرەوە پێ بكرێم) . ئەحمەد لە (المسند)دا تەخریجی كردووە بە ژمارە (4785) و أبو داود بە ژمارە (5074) و نەسائی لە –الكبرى-دا بە ژمارە (10401) و ابن ماجە بە ژمارە (3871) و الحاكم بە (سه‌حیح)ی داناوە .

.......